یەکێک لهدیاردە هەرە تازەکانی ئەمڕۆ لهکۆمەڵگای ئێمەو لهبەشێکی زۆری کۆمەڵگا دراوسێکانماندا، بوونی شەقامە بە پانتاییەکی گرنگ بۆ سایەسهتکردن، بوونی شەقامە بەبەشێک لهو پێکهاتە گرنگەی فەیلهسوفی ئەڵمانی هابرماز ناوی ”مەجالی گشتی“ لێدەنێت. چەمکی ”مەجالی گشتی“ لای ئەم فەیلهسوفە هێما بۆ هەموو ئەو شوێنانە دەکات کە خەڵکانی جیاوازی تیایدا کۆدەبێتەوەو تیایاندا بەشێوەیەکی ئازادانە راو بۆچوونو تێگەیشتنیان لهسەر مەسەله کۆمەڵایەتیو سیاسیو فەرهەنگییەکان دەردەبڕن. ئەوەی باوەڕیان پێیەتی باسیدەکەنو لهگەڵ یەکدا ئاڵوگۆی پێدەکەن. بەم مانایە ”مەجالی گشتی“ شوێنی لهدایکبووبنو بەرجەستەبوونی راو بۆچوونە جیاوازەکانە، هاوکات شوێنی بڵاوبوونەوەی ئەو راو بۆچوونانەیە دوای ئەوەی دانوستانو راگۆڕکێی زۆریان دەربارە کراوەو بەبەردەوامیش لهسەریاندەکرێت. کۆمەڵگا یاخود ئەو هێزانەی لهفەزای گشتیدا ئامادەن لهڕێگای ئەم گفتوگۆو قسەکردنەوە نەک تەنها کار لهکردەو چالاکییە سیاسییەکان دەکەن، بەڵکو هاوکات ”کۆمەڵگا“ یاخود ”خەڵک“ێکی تر دروستدەکەن، خەڵکێک کە خۆی وەک بکەرێکی سیاسی وێنادەکاتو تێڕوانینو بۆچوونی نوێی لهسەر تواناکانی خۆیو ئەگەرەکانی بەردەمی لهلا دروستدەبێت.
”مەجالی گشتی“ بۆیە گشتییە، چونکە شوێنی کۆبوونەوەی جیاوازییەکانە بەیەکەوە، ئەو شوێنەیە کە پڕە لهگوتارو بۆچونو بیرکردنەوەی جیاواز دەربارەی ئەو کێشانەی کە کۆمەڵگا پێوەیان دەرگیرە، دەربارەی ئەو مەسەله سەرەکییەکانەی کە خەڵک لهساتێکی مێژوویی دیاریکراودا سەرقاڵدەکات، بەڵام ئەمە هەموو ئەرکەکانی مەجالی گشتی نییە، ئەم مەجاله تەنها شوێنێک نییە بۆ کۆبوونەوەو ئامادەبوونی راو بۆچوونو دیدە جیاوازەکان، بەڵکو هاوکات شانۆیەکیشە کە دەکرێت تیایدا جۆرێک لهڕێکەوتن لهنێوان راو بۆچوونو دیدە جیاوازەکاندا دروستببێت، بەرخوردو گفتوگۆو راگۆڕکێ هاوبەشەکان وابکەن بۆچوونی گشتی لهسەر کێشەکان دروستببێت. بەم مانایە مەجالی گشتی سەرزەمینی رێکەوتنو داوەرییکردنی گشتیو هاوبەشە بەرامبەر بەو مەسەلانەو شوێنێکە بۆ بەرهەمهێنانی رای گشتی.
لای هابرماز ”مەجالی گشتی“ ئەو مەجالهیە کە دەکەوێتە نێوان ”مەجالی تایبەت“و ”مەجالی دەسەڵاتی گشتی“، ئەو فەزایەیە کە کۆمەڵگا بە دەسەڵاتەوە گرێدەدات. ئەوەی ئەمڕۆ لهکوردستاندا دەیبینین گۆڕینی شەقامە بە بەشێکی گرنگو چالاکی مەجالی گشتی لهکوردستاندا، سەرای ئازای لهسلێمانیو شەقامو گۆڕەپانە ئازادەکانی تری ناوچەکانی تری کوردستان بوونەتە دڵی ئەم فەزا گشتییە. شەپۆلی ناڕەزایی دەربڕینەکان وایانکرد بڕێکی زۆری ئەو شەقامو گۆڕەپانانە تەنها شوێنێک نەبن بۆ گفتوگۆو بیرکردنەوە لهکێشەو گرفتە گشتییەکان، بەڵکو ئامرازێکی گرنگیشبن بۆ دروستبوونی پەیوەندییەکی راستەوخۆدا بە دەسەڵاتدارانەوە. لهمەشدا وەزیفەی شەقامو گۆڕەپانەکان گۆڕانێکی گەورەو گرنگی بەسەرداهاتووە، چیدی شوێنێک نین تەنها دەسەڵات داگیری کردبن، بەڵکو بووشن بە سەرزەمینێکی گرنگی بەرگریکردنی کۆمەڵگا لهخۆی، بوون بە پانتاییەکی کۆمەڵایەتی گهورە بۆ رەخنە، بوونەتە سەرزەمینی ناڕەزایەتی دەربڕین. هەموو ئەم ئەرکانەش تەواو پێچەوانەی ئەو ئەرکانەیە کە بڕێک لهو شەقامو گۆڕەپانانە بینیویانە وەک شوێنێک بۆ پڕوپاگەندەکردن بۆ دەسەڵاتو پیاهەڵدانی دەسەڵاتداران. ئەم گۆڕانە گەرچی گۆڕانێکی تازەنییە لهدونیای ئێمەدا، بەڵام مەوداو بەرفراوانیو قوڵاییە گەورەکەی ئێستای لهزۆر رووەوە تازەیەو تەعبیر لهگۆڕانی کۆمەڵگای ئێمە دەکات لهکۆمەڵگهیەکی بێدەنگکراوەوە بۆ کۆمەڵگایەکی بەدەنگهاتوو. لهئاستێکی قووڵتردا ئەوەی گۆڕاوە ئەوەیە کە شەقام تەنها شوێنێک نییە بۆ دروستبوونی رای گشتی، بەڵکو هاوکات ئەو رایە دەگۆڕێت بۆ کردەی سیاسی. تەنها شوێنی کۆبوونەوەی ناڕەزاییەکان نییە، بەڵکو تەرجەمەکردنی ئەو ناڕەزاییانەشە بۆ چالاکی سیاسی.
گۆڕانێکی گرنگی دیکە کە لهچەند هەفتەی رابردوودا بینیمان ئەوەیە کە شەقامی کوردی، وەک بەشێکی گرنگ لهفەزای گشتی، تەنها شەقامێکی پیاوانە نییە، بەڵکو بەشداری ئافرەتان لهبەشداربونو جوڵاندنی ئەم شەقامەدا بەرچاوە. هەر لهڕۆژانی یەکەمی خۆپیشاندانەکانەوە بەشداریکردنی ئافرەت لهڕووداوەکانی ناو شەقامدا بەشدارییەکی بەرچاوبوو، لهگەڵ درێژبوونەوەی تەمەنی ناڕەزایی دەربڕینەکانیشدا، ئەم بەشدارییە گەورەترو فرەلایەنتر بوو. بەجۆرێک دەتوانین قسە لهدروستبوونی شەقامێکی تێکەڵبکەین، شەقامێک لهدەستی کچانو کوڕانی وڵاتی ئێمەدایە.
گۆڕانی شەقام بۆ شوێنکی گرنگ بۆ بیرکردنەوەو پیادەکردنی سیاسەت، بۆ شوێنێکی تازە بۆ کردەی سیاسی لهکوردستاندا پەیوەندییەکی راستەوخۆی بەوەوە هەیە، کە دەزگا رەسمییەکانی پیادەکردنی کاری سیاسی لهکوردستاندا، یاخود ئەو شوێنە رەسمیو تەقلیدیانەی کە کۆمەڵگا سیاسەتیان تێدادەکات، لهقەیرانی قووڵو فەرەلایەندایە. لهکاتێکدا کۆمەڵگا نەتوانێت لهڕێگای دەزگا رەسمییەکانی حوکمدارییەوە ویستو خواستو ئیرادەی خۆی بخاتەگەڕ، شەقام بووە بە شوێنی سیاسی ژمارە یەک لهکوردستاندا. بەم مانایە شەقام ئامرازێکی هێجگار گرنگە، ئەگەر تاقە ئامرازێکیش نەبێت، بەدەستی کۆمەڵگاوە بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی پەراوێزخستنی سیاسی کۆمەڵگا. کێشەی پەراوێزخستنی کۆمەڵگا لهکوردستاندا چیدی کردەیەکی سادەو کاتیو تێپەڕ نییە، بەڵکو کردەیەکی رێکخراوو پلان بۆدانراوە. لهڕاستیدا پەراوێزخستن لهکوردستاندا بووە بە ”پەراوێزخستنێکی دەزگایی“ رێکخراو. هەم حیزبو هەم میدیاو هەم هێزە سەربازییەکانی کوردستانو هەم بەشێکی زۆری دەزگاکانی ”کۆمەڵگای مەدەنی“و تەنانهت پەرلهمان خۆشی، گۆڕاون بۆ دەزگای پەراوێزخستنی دەزگاییانەو رێکخراوی کۆمەڵگا. هەموو ئەم دەزگایانە رۆڵێکی ترسناک دەبینن لهڕێگرتن لهکۆمەڵگای ئێمە بۆ دەربڕینی خواستو ویستو ناڕەزاییە راستەقینەییەکانیو گەڕان بەدوای چارەسەری گونجاودا بۆیان. بەم شێوەیە کۆمەڵگایەک دروستکراوە هیچ دەزگاو ئامرازێکی سیاسی راستەقینەی لهبەردەمدا نەمابێتەوە بۆ دەربڕینو چاکسازی سیاسی، جگە لهشەقام.
خۆشحاڵانە گۆڕانی شەقام لهشارەکانی کوردستاندا بە شوێنی بیرکردنەوەو پیادەکردنی کردەو چالاکی سیاسی، هاوشانە بە دروستبوونی تێگەیشتنێکی نوێ بۆ مەسەلهی حوکمڕانی. ئەمڕۆ لهسەر شەقامەکان ئەو بیرۆکانە گەورەدەبن کە بۆنموونە، دەیانەوێت دەسەڵات وەک ئامرازێک کارنەکات بۆ خۆسەپاندنی هەمەلایەنەی نوخبەیەک بەسەر کۆمەڵگادا، یان وەک ئامرازێک بۆ پیادەکردنی گەندەڵی، یان وەک ئامرازی دەستگرتنی فرەلایەنەی حیزب بەسەر کۆمەڵگادا. هەروەها ئەو بۆچوونانەش بەهێزدەبن کە لێپرسینەوە لهدەسەڵاتداران بە یەکێک لهئەرکە گرنگەکانی کۆمەڵگا دەزانێت. دیاردەیەکی دیکە کە خۆشحاڵمان دەکات، ئەو راستییەیە کە دەبینین شەقام بۆتە شوێنی کۆبوونەوەی چەندان گروپی فیکریو ئایدیۆلۆژیو دینی جیاواز کە هەموویان بەیەک زمان دەدوێن: زمانی مافو رێزو بەرپرسیارییەت.

No comments:
Post a Comment